لە سلێمانی 15 كەس بەھۆی بازرگانیكردن بە ماددە ھۆشبەرەكان دەستگیر كران
"لە كاتی دەستگیر كردنیان چەكیان پێبووە"
K24 - سلێمانی
لە ماوەی دوو مانگدا لە سلێمانی 15 كەس بەھۆی بازرگانی كردن بە ماددە ھۆشبەرەكان دەستگیر كراون و لە كاتی دەستگیر كردنیان رێژەیەكی زۆر لەو ماددە قەدەخە كراوانەیان لێگیراوە.
عەمید جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکانی سلێمانی، بە کوردستان 24 راگەیاند: "هێزەکانمان لەماوەی دوو مانگدا توانیویانە 15 کەس دەستگیر بکەن کە ویستوویانە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان بکەن".
گوتیشی: "لە کاتی دەستگیرکردنیان بڕی یەک کیلۆ شیشە و 36 پارچە تلیاک و 104 غرام حەشیش و 3 دەمانچە و کڵاشینکۆفێك و ترازویەک دەستی بەسەردا گیراوە".




