زیانە گیانییەکانی سوپای ئەمەریکا لە عێراق و سووریا ئاشکرا دەکرێت
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا داتاکان بڵاودەکاتەوە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، له ساڵی 2003ەوە تاوهكو ئێستا، زیاتر له 36 ههزار و 500 سهربازی ئەمەریکی له عێراق و سووریا كوژرا و برینداربوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا بڵاویکردووەتەوە: "لە ساڵی 2003ەوە، چوار ھەزار و 384 سەرباز لە عێراق كوژراون،32 ھەزار و 180 سەربازی دیكەش برینداربوون".
لەبارەی سووریاش، پێنتاگۆن دەڵێت: "لە ساڵی 2015 تاوهكو ئێستا، شهش سەربازی ئهمەریكی كوژراون و 28 دیكەش برینداربوون".
دوو رۆژ لەمەوبەر، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندبوو، حهوت ھەزار سەربازی وڵاتهكهی لە عێراق و ئەفغانستان كوژراون.
ئەمەریکا نیازی هەیە سوپاکەی لە عێراق بهێڵێتەوە، بەڵام لە سووریا و ئەفغانستان دەیانکشێنێتەوە، بەڵام تاکو ئێستا وادەی کشانەوەی هێزەکانی لەو دوو وڵاتە ئاشکرا نەکردووە