توندڕه‌وان خۆیان ده‌خزێننه ناو هێزی بژارده و سوپای ئه‌ڵمانیا
ژماره‌یه‌كیان به پله‌ی ئه‌فسه‌ر ده‌ستگیركراون

K24 - هه‌ولێر:
هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك "توندڕه‌وی ئیسلامی" و راستڕه‌وه‌كانییان له ریزی سوپا و هێزه تایبه‌ت و بژارده‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركردووه، كه ئه‌فسه‌ریشیان تێدایه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌واڵگری، ئێستا ژماره‌ی توندڕه‌وان له ریزی سوپای ئه‌ڵمانیا، كه‌متربووه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆریان ده‌ستگیركراون.
ساڵی رابردووش 7 توندڕه‌وی دیكه له ریزی سوپای ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركراون، رۆژنامه‌ی "فۆنكه"ی ئه‌ڵمانی، به پشتبه‌ستن به ئاماری هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌و وڵاته بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌و 7 توندڕه‌وه، 4یان راستڕه‌و بوونه و 3 كه‌سیشیان "توندڕه‌وی ئیسلامی" بوونه، دوای گرتنبه‌ری رێكاری تایبه‌ت له دژیان، له ریزه‌كانی سوپاش دوورخراونه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی هێزی تایبه‌تی سوپای ئه‌ڵمانیاش باس له‌وه ده‌كات، یه‌كێك له‌وانه له ریزه‌كانی هێزی بژارده‌ی سوپا (KSK) بووه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بابه‌تی "توندڕه‌وی راستڕه‌وی" بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، هه‌واڵگری سه‌ربازی له ساڵی رابردوو، 270 حاڵه‌تی گومانلێكراوی توندڕه‌وانی له ریزه‌كانی سوپا تۆماركردووه، له ساڵی 2017شدا، 379 حاڵه‌ت بووه.
هه‌رچی "توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانیشه" به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، له ساڵی 2017، 46 حاڵه‌ت تۆماركراوه و له 2018شدا، گه‌یشتووه‌ته 50 حاڵه‌ت.
به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری "توندڕه‌وان" له ئه‌ڵمانیا و كیشوه‌ری ئه‌وروپا، چه‌ندین جاره ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتان، مه‌ترسی ئه‌نجامدانی هێرشیان راگه‌یاندووه و به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش، هه‌ندێك له توندڕه‌وان ریزه‌كانی سوپا و پۆلیسی وڵاتانیشیان بڕیوه.
سه‌رچاوه: DW
ئ. م