لە گەرمیان دوو تەرم دۆزرانەوە

بۆ لێكۆڵینەوە براونەتە پزیشكی دادی

K24 - گەرمیان

لە قەزای كەلاری دەڤەری گەرمیان تەرمی دوو كەس لەناو پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون دۆزرایەوە.

رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ دووشەممە ئاگادارکراینەوە لە حاڵەتی مردنی دوو کرێکار لە گوندی لانستی کە پڕۆژەیەکی نوێیە لە قەزای کەلار، دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلار و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت موەلیدە لەژوورەکەیان کاری کردبێت و بەهۆی غازی موەلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت".

راشیگەیاند: "ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە خەڵكی سوریان و ئاوارەن بە مەبەستی کارکردن روویان لە سنووری گەرمیان کردووە لەئێستادا بە مەبەستی پشکنین تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوەو پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەسەرهۆکاری گیان لەدەستدانیان".

لە گەرمیان دوو تەرم دۆزرانەوە
لە گەرمیان دوو تەرم دۆزرانەوە
لە گەرمیان دوو تەرم دۆزرانەوە