گه‌وره‌ترين كوتله سياسييه‌كانى عێراق مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه
له‌و باره‌يه‌وه هه‌ردوو لا رێككه‌وتوون

K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له هاوپهيمانێتیى فه‌تح و سائيرون، كه دوو له كوتله گه‌وره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقن، ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه رێگه به مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له عێراق بده‌ن و له‌و باره‌يه‌وه هه‌ردوو لا رێككه‌وتوون.
نه‌سار روبه‌يعى، يه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى هاوپهيمانیى سائيرون، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى هاوپهيمانیى فه‌تح، هادى عامرى ئه‌نجاميدا، گوتى: ئه‌مڕۆ هه‌ردوولامان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هێزى بيانى له‌سه‌ر خاكى عێراق، رێككه‌وتين.
گوتيشى: ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى له نێوان وڵاتاندا هه‌يه، مه‌رج نييه هه‌تا هه‌تايه وه‌ك خۆيان بمێننه‌وه، به‌ڵكو گۆڕانكاريان تێدا ده‌كرێت و هه‌موار ده‌كرێنه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ش، پێويسته مانه‌وه‌ى هێزه بيانييه‌كان له‌سه‌ر خاكى عێراق به گوێرى خواست و داواكاریى حكوومه‌تى عێراق بێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، هادى عامرى رايگه‌ياند، مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژیى نێوان به‌غدا و واشنتنه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى داواكاریى عێراقه.
گوتيشى: ئێستا مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له عێراق بێ پاساوه و پێويسته بوونى ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێكى نوێ بێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر