نه‌یارانی "چالاكییه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی ئێران" له وارشۆن
"عه‌ره‌ب و ئیسرائیل نانه‌كه پێكه‌وه به‌ش ده‌كه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/2/2019، گۆنگره‌ی وارشۆ له پۆڵۆنیا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. له‌و كۆنگره‌یه‌دا، كه نزیكه‌ی 60 ده‌وڵه‌ت، له‌انویاندا وه‌زیرانی 10 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی هه‌ن، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌شدارانی كۆنگره‌كه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر "چالاكییه هه‌رێمایه‌تییه‌كانی ئێران" ده‌كه‌ن.
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ئیسرائیلی و به‌رپرسانی باڵای عه‌ره‌ب له كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێكه به‌شداریی ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی ئاشتیی مه‌درید له ساڵی 1991 به‌سترا و بووه بناغه‌ی رێگای په‌یماننامه مێژووییه‌كانی ئۆسلۆ له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا، به‌رپرسانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل، له كاتی وێنه‌گرتنی به كۆمه‌ڵی به‌شدارانی كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌دا، له‌سه‌ر مێزێك رێزیان بۆ وێنه‌گرتن به‌ستووه.
بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دیداره‌كه‌ی وارشۆی به قۆناغێكی مێژوویی له په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل ناو بردووه.
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش، قۆناغێكی نوێی پهیوهندیهیكانی نێوان ئیسرائیل و سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بی راگه‌یاند، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌لئه‌ڤیڤ له‌گه‌ڵ سعوودیه و ئیمارات و به‌حره‌ین له كۆنگره‌كه‌ی وارشۆدا.
پێنس گووتی: "ئێمه ئێستا ده‌بینین سه‌رده‌مێكی نوێ له‌نێوان بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و سه‌ركرده‌كانی به‌حره‌ین و سعوودیه و ئیمارات ده‌ستی پێكردووه، هه‌موویان پێكه‌وه نانه‌كه به‌ش ده‌كه‌ن، له كۆنگره‌یه‌كدا به‌شداریی ده‌كه‌ن تا بۆچوونه راستگۆكان له‌باره‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی به‌رده‌م ناوچه‌كه ببینن".