"مین هه‌ڵگره‌وه" قاره‌مانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه له ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا
باڵیۆزی چیك: رووداوه‌كانی ئه‌م فیلمه راستیين، بۆیه گرنگه هاوڕێ ئه‌مه‌ریكیيه‌كانمان ئه‌م ڕاستیانه ببینن
K24 - واشنتن:
له رێگه‌ی نمایشكردنی فیلمی دۆكیومێنتاری (مین هه‌ڵگره‌وه)، قاره‌مانێتی وگیانفیدایی پێشمه‌رگه و كێشه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار بۆمبی چێنراو له خاكی كوردستاندا، ئه‌و دوو په‌یامه گرنگه بوون كه‌نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی چیك له واشنتن ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكیيه‌كانیان كرد.
به‌یان سامی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا, باسی له ئامانجه‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌م نمایشه كرد له واشنتن و روونيكرده‌وه، فیلمه‌كه له ساڵی 2018 براوه‌ی یه‌كه‌می یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵه‌كانی جیهانه كه ساڵانه له كۆماری چیك ئه‌نجامده‌درێت.
هێنیك مۆنیچێك، باڵیۆزی چیك له واشنتۆن، گوتی: "دیمه‌ن و رووداوه‌كانی ئه‌م فیلمه راستیين، بۆیه گرنگه هاوڕێ ئه‌مه‌ریكیيه‌كانمان ئه‌م ڕاستیانه ببینن".
فیلمی "مین هه‌ڵگره‌وه" له ده‌رهێنانی هۆگر هروری و شینوار كه‌ماله، باس له پاڵه‌وانیه‌تی شه‌هیدی پێشمه‌رگه ده‌كات به‌ناوی "عه‌قید فاخیر به‌رواری" كه پسپۆری مین هه‌ڵگرتنه‌وه بوو له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ و دواتر له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك شه‌هید ده‌بێ.
ئ. م