مەسرور بارزانی و فالح فەیاز لە کۆبوونەوەدان

له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونخه‌

K24 - میونشن:

مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشنه‌، كه‌ مه‌سرور بارزانی، به‌ داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاماده‌ی بووه‌ و به‌یانی ئه‌مڕۆ 15ی شوبات/ فێبرایه‌ر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.

هه‌ر له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆبووه‌وه‌ و تێیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیایان تاووتوێ كرد.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی، نیگه‌رانی خۆی له‌ دۆخی كوردانی رۆژئاوا خسته‌ڕوو و داوای پاراستنی مافه‌كانی كوردانی سووریای كرد.

ئ. م

Fly Erbil Advertisment