لاڤرۆڤ: هه‌وڵى ئه‌مه‌ريكا بۆ درووستكردنى "ناوچه‌ى ئارام" چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كان ناكات
له 1998دا سووريا و توركيا رێككه‌وتنێكيان واژوو كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، "درووستكردنى ناوچه‌ى ئارام له باكوورى سووريا، چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كان ناكات".
لاڤرۆڤ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له "ميونشن" ئه‌نجاميدا، باسى له قه‌يرانى سووريا، كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا و له‌شكركێشى توركيا كرد.
له باره‌ى درووستكردنى "ناوچه‌ى ئارام"، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا گوتى: "پێمان باشتره جه‌خت بكرێته سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ئه‌ستانا واژوو كراوون. ئه‌مه‌ش جياوازه له پلانى ئه‌و وڵاته بيانيانه‌ى به شێوه‌يه‌كى ناشه‌رعى له خاكى سووريادان. به تايبه‌تى پلانيان بۆ راكێشانى ياريزانى زياترى ناشه‌رعى بۆ سه‌ر خاكى سووريا، كه ئه‌مه چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سووريا ناكات".
هه‌روه‌ها گوتى: "له 1998دا سووريا و توركيا رێككه‌وتنێكيان واژوو كردووه، تايبه‌ته به هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌لامه‌تى سنوورى هاوبهشيان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆريستى".
باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ريه‌ك له رووسيا، ئێران و توركيا له چوارچێوه‌ى له‌يه‌ك تێگه‌يشتنه‌كانى ئه‌ستانه‌دا، "باسيان له ره‌وشى ئه‌منى سنووره‌كانى توركيا و سووريا و كه‌ناراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات كردووه و هه‌رسێ وڵات جه‌ختيان له‌سه‌ر كاركردن له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى سووريا و توركيا له 1998دا كردووه‌ته‌وه".
پێشتر رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست بڵاويكردبوويه‌وه، كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، به به‌شدارى هێزى ئه‌منى وڵاتانى ئه‌وروپا "ناوچه‌يه‌كى ئارام" له باكوورى سووريا درووست بكات؛ به مه‌به‌ستى پاراستنى كورده هاوپه‌يمانه‌كانى واشنتن له هێرشى چاوه‌ڕوانكراوى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
به گوێره‌ى پلانه‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا، "هه‌زار و 500 سه‌ربازى ئه‌وروپايى و 200 سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكى له ناوچه‌كه ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى سنوورى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورد له هێرشى توركيا بپارێزن".
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر