فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعش له خورماتوو بۆردومان ده‌كه‌ن
نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش له سووریاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق

K24 - گه‌رمیان:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، له سنووری ناوچه‌كانی په‌ڵكانه - خورماتوو، بۆردومان ده‌كه‌ن.
هه‌رێم جاف، په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، كاتژمێر 5:30 خووله‌كی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆو یه‌كشه‌ممه، 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعشیان له سنووری پەڵکانە – خورماتوو، بۆردومان كردووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 روونیشی كرده‌وه، ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته نێوان شارۆچکەی کفری و خورماتووەوە، له باره‌ی زیانه‌كانی بۆردومانه‌كه‌ش، تا ئێستا زانیارییه‌كان نه‌زانراون.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگاكانی كه‌ركووك، دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار ده‌ستیپێكردۆته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانیش، به‌م دواییانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دوا ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ سه‌ر دوا پێگه‌ی داعش له ناوخۆی سووریا، كه ناوچه سنوورییه‌كانی نزیك عێراقه، زیاتر له هه‌زار چه‌كدار دزه‌یان كردۆته ناو عێراق و گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئ. م