ئۆلاند گه‌ڕایه‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا

ئۆلاند كۆتایی به‌ گه‌شته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا

K24 - هه‌ولێر:

رۆژی سێشه‌ممه‌ 26ـی2ـی2019 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، فرانسوا ئۆڵاند سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا و دۆستی گه‌لی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی به‌سوپاس و رێزه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی خۆی به‌ڕێكرد.

سه‌رۆك بارزانی سوپاس و به‌خێرهێنانی به‌ڕێز فرانسوا ئۆڵاندى كرد و هیوای خواست هه‌میشه‌ وه‌ك دۆستێكی پرسی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وام بن له‌په‌یوه‌ندیی و سه‌ردانیكردنی كوردستان.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 25ـی2ـی2019 له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر، له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ به‌ڕێز فرانسوا ئۆڵاند سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا و دۆستی گه‌لی كوردستان كرد و له‌ دیدارێكیدا دووباره‌ سوپاسی پشتیوانی فه‌ره‌نسا و خودی سه‌رۆك ئۆڵاند كرد و ستایشی ئه‌و هاوكاریی و په‌یوه‌ندییه‌ی كرد كه‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش پێشكه‌ش به‌ كوردستانیان كرد.

له‌به‌رامبه‌ردا فرانسوا ئۆڵاند پێزانینی بۆ قاره‌مانێتی و بوێری و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕی دژ به‌ داعش نیشاندا.

ئ. م 

Fly Erbil Advertisment