"میوانه بانگهێشت نه‌كراوه‌كه" رۆژنامه‌یه‌كی ئێرانی به داخستن دا
رۆژنامه‌كه ئاراسته‌یه‌كی ریفۆرمخوازیی هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
به هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا بۆ تاران و ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له چه‌ند میدیایه‌كی ئه‌و وڵاته‌ا، به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه هه‌بوو، رۆژنامه‌یه‌كی ئێرانی به هۆی مانشێتێكه‌وه داخرا.
رۆژنامه‌ی "قانون"، كه ئاراسته‌یه‌كی ریفۆرمخوازیی هه‌یه، به هۆی ئه‌وه‌ی له مانشێتی هه‌واڵی پێشوازیكردنی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران له سه‌رۆكی سووریا نوسیبووی: "میوانه بانگهێشت نه‌كراوه‌كه"، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه داخرا".
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به داخستنی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا رایانگه‌یاندووه: "دادگای كاروباری رۆشنبیری و راگه‌یاندن، به گوێره‌ی مادده‌ی 576 له یاسای سزای ئیسلامی، رۆژنامه‌ی قانونی له چاپ و بڵاوكردنه‌وه راگرتووه، بڕیاره‌كه له رۆژی 26/2/2019 ده‌رچووه و راگرتنه‌كه‌ش به شێوه‌ی كاتییه".
ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه رۆژنامه‌ی قانون راده‌گیرێت، ساڵه‌كانی 2015 و 2017 دیسان راگیرا، رۆژنامه‌كه پاڵپشتیی له سیاسه‌ته‌كانی حه‌سه‌ن رۆحانیی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كات.