دوو "تاوانبار" كه فێڵیان له هاووڵاتییان كردووه ده‌ستگیركران
به ڤیدیۆ.. چۆنیه‌تی فێڵكردنه‌كه روونكراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ینێت، دوو كه‌س كه ئێرانین، به "تاوانی" فێڵكردن به "شێوازی دەستبازی"، له هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی رۆژئاوای هه‌ولێر، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان، توانیویانه ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، كه له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه دانیان به "تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، كه به فێڵ پاره‌یان له هاووڵاتییان بردووه".
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، داواش له هاووڵاتییان ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك ئه‌م جۆره فێڵه‌ی لێكراوه سه‌ردانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئێستا هه‌ردوو "تاوانباره‌كه" به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ش، گرته‌ی ڤیدیۆییه كه چۆنیه‌تی بردنی پاره و فێڵكردن له خه‌ڵك روونكراوه‌ته‌وه.
ئ. م