به‌ریتانیا حزبوڵڵای خسته لیستی تیرۆر و ئێرانیش ئیدانه‌ی ده‌كات
ئێران له‌و كاره نیگه‌رانه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا هه‌ردوو باڵی سیاسی و سه‌ربازی حزبوڵڵای لوبنانی خسته لیسیتی تیرۆره‌وه، ئێران هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و ئه‌و كاره ئیدانە دەكات.
بەھرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمرۆ شەممە 2ی ئادار/ مارسی 2019، رایگه‌یاند، حزبوڵڵای لوبنانی، ھێزێكی سیاسییە و لە رێگەی ھەڵبژاردن چالاكی فەرمی خۆی دەكات و لە كابینەی فەرمی لوبنانیشدا بەشدارە.
قاسمی، بە تیرۆریست ناساندنی باڵی سیاسی حیزبوڵڵا لەلایەن بەریتانیا ئیدانە دەكات و داوا لە له‌نده‌ن دەكات واقیعەكان وەكو خۆی ببینێت.
هەفتەی رابردوو بەریتانیا، باڵی سیاسی حیزبوڵڵای لوبنانی بەفەرمی وەكو گرووپێكی تیرۆریستی ناساند، پێشتریش باڵی سه‌ربازی ئه‌و حزبه‌ی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
ئ. م