بۆ ھێرشی سه‌ر منبج سوپای توركیا چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ئه‌ردۆغانه
وه‌زیری به‌رگری توركیا: كورده‌كان برای ئێمه‌ن و هه‌زاران ساڵه پێكه‌وه نانه‌كه به‌ش ده‌كه‌ین

K24 - هه‌ولێر:
خوڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند: "سوپای توركیا له دۆخی ئاماده‌باشیدایه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوراتی سووریا، به‌ڵام بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كه چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رۆك كۆمارین".
له‌وكاته‌ی ئاكار ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی له پارێزگای ئاگری باكووری كوردستان به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه گووتی: "هێزه‌كانی توركیا ته‌واو ئاماده‌ن، چاوه‌روانی فه‌رمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری وڵاتین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "رێگه ناده‌ین ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان روبه‌ڕوی هیچ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ببێته‌وه و ده‌بێت هیچ كه‌سێك گومانی له‌وه نه‌بێت كه رێگه به‌وه ناده‌ین، چونكه توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌ڵناگرێت".
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "رێگه به درووستبوونی هیچ رێڕه‌وێك بۆ تیرۆرۆریستان ناده‌ین له باكووری سووریا (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه) و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌وه ناده‌ین و ئه‌و پرسه بڕاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا چاوی له خاكی وڵاتانی دراوسێ نییه و رێز له یه‌كێتی خاكی ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێت، له پێش هه‌موویانه‌وه عێراق و سووریا".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه كه "توركیا ته‌نها "تیرۆریستان" ده‌كاته ئامانج نه‌ك برا كورده‌كان كه هه‌ندێك لایه‌ن هانیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی بنێنه‌وه، كورده‌كان برای ئێمه‌ن و ئێمه له‌گه‌ڵیان ده‌ژین، هه‌زاران ساڵه له‌م ناوچه‌یه‌دا نانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ دابه‌ش ده‌كه‌ین".