ئیمه‌یله‌كه‌ی زه‌ریف هاك كرا
عه‌لی ره‌زا ره‌حیمی: زه‌ریف ئاگاداره و خۆی باسی ناكات

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی ره‌زا ره‌حیمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران پێیوایه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاودێریی ده‌كرێت و ته‌له‌فۆنه‌كه‌شی له‌ژێر چاودێریی ورد دایه.
جه‌خت كردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئێرانییه له میانی قسه‌كردنی بووه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پهیامهیو كه زه‌ریف له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا بۆ تاران، ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی‌و سه‌رۆك كۆماری ئێرانی كردووه و به هۆی ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌سه‌د نه‌كرابوو، ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، به‌ڵام قه‌بووڵ نه‌كرا.
ره‌حیمی له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "دكتۆر زه‌ریف ده‌زانێ ئیمه‌یله‌كه‌ی هاك كراوه و ئه‌و نامه‌یه‌شی بینراوه، كه ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری كردووه، چونكه كاتێك ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش كردبوو، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له چه‌ندین پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیش بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌وه ناكات، چونكه به‌لایه‌وه پرسێكی جێی بایه‌خ گرنگ نییه".
چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیی ئێرانی، بڕگه‌یه‌كی نامه‌كه‌ی زه‌ریفیان بڵاوكردبووه‌وه و گوتبووی "ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان پشتگوێ خستووه".