نه‌مسا دروشمی "گورگه‌بۆری" توركیا قه‌ده‌غه ده‌كات
خراوه‌ته ریزی دروشمی گرووپه توندڕه‌وه‌كان

K24 - هه‌ولێر:
نه‌مسا بڕیاری داوه دروشمی (گورگه‌بۆره)ی توركیا، كه له سه‌رده‌می مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركی دامه‌زرێنه‌ری توركیاوه، بۆته سیمبولی "نه‌ته‌وه‌په‌رستان" و "رابیعه‌ی عه‌ده‌وی" تایبه‌ت به ئیخوانه‌كان، قه‌ده‌غه كرد
سیمبولهكه به گوێره‌ی یاسایه‌كی نوێی نه‌مسا قه‌ده‌غه كراوه، كه كۆمه‌ڵێك سیمبول و دروشمی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، تێ دایه.
لای خۆیه‌وه مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، نیگه‌رانیی توركیای له‌و هه‌ڵوێسه‌ی نه‌مسا نیشاندا و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بچێته نه‌مسا، یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت، كه به ده‌سته‌كانی هێمای (گورگه‌بۆر) و (رابیعه‌ی عه‌ده‌وی) ده‌كات و یاساكه ده‌شكێنێت.
یاساكه له سه‌ره‌تای مانگی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك دروشم و سیمبولی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ش، به گوێره‌ی یاساكه قه‌ده‌غه كراون.
یاساكه له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 ده‌رچووه و به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ش، هه‌ر كه‌سێك سیمبوله قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان هه‌ڵبدات و به ده‌ست ئاماژه‌یان بۆ بكات، به بڕه پاره‌یه‌ك سزا ده‌درێت، كه له 4 هه‌زار و 500 دۆلار كه‌متر نه‌بێت و 11 هه‌زار و 500 دۆلار زیاتر نه‌بێت.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م