ئه‌سه‌د هات و چوو زه‌ریف ئاگای لێی نه‌بوو
"به‌و هۆیه‌وه نیگه‌ران بووه و ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد"

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/3/2019 بڵاو كراوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا بۆ تاران ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه، كه هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجامی دا.
ئاژانسی ئیسنا له‌سه‌ر زاری به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه نوسیوویه‌تی: "بڕیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌ی زه‌ریف، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین بووه له ئاگادار نه‌كردنه‌وه‌ی به هاتنی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا بۆ تاران".
هه‌رچه‌نده محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه ره‌تكرایه‌وه‌و پێیوابووه قه‌بووڵكردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی زه‌ریف، پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.