ئەمەریکا سیستمێکی دژە مووشەکیی بەهێزی لە ئیسرائیل جێگیر کرد

یەکەم جارە ئەو جۆرە سیستمە لە ئیسرائیل جێگیر دەکات

K24 – هه‌ولێر:

بۆ یەکەم جار ئەمەریکا سیستمی پێشکەوتووی دژە مووشەکیی THAADی لە ئیسرائیل جێگیر کرد و ئامانجیش لێی، مووشەکەکانی ئێرانە.

بە گوێرەی هەواڵێکی Associated Press، بێنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دڵخۆشیی خۆی بەو هەنگاوەی ئەمەریکا دەربڕیووە و رایگەیاندووە: "ئیسرائیل بەهێزتر دەکات لە بەرپەچدانەوەی هەڕەشە دوور و نزیکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

دوێنێ دوو شەممە 04/03/2019، THAAD گەیشتە ئیسرائیل، وەک جۆناسان کۆنریکوسی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، سیستمەکە لە کەم شوێنی جیهان جێگیر کراوە و توانایەکی زۆر و ئاڵۆزی هەیە.

حکوومەتی ئەمەریکاش لە هۆکاری ناردنی ئەو جۆرە دژە-مووشەکە دەڵێت: "بە هۆی گرنگیدانمانە بە ئاسایشی هەرێمیی ئیسرائیل".

ئیسرائیل چەند جارێک نیگەرانیی خۆی لە مووشەکەکانی ئێران و حزبوڵڵا دەربڕیوە و بە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی ناوی بردوون.

THAAD یەکێکە لە سیستمە دژە مووشەکییە بەهێزەکانی ئەمەریکا و توانای هەیە لە دووری 200 کیلۆمەتردا، هەموو جۆرە مووشەکێک لەناو ببات.

AP

H.J