پۆلیس هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر قاچاغچییانی نه‌وتى كه‌ركووك
بۆڕی نه‌وتی كه‌ركووكیان كون كردبوو

K24 - كه‌ركووك:
پۆلیسی نه‌وتی كه‌ركووك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك قاچاغچیی نه‌وت، كه له بیری ژماره 70ی كێڵگه‌ی نه‌وتی جه‌مبوور، بۆڕی نه‌وتیان كون كردبوو و نه‌وته‌كه‌یان به قاچاغ ده‌برد.
سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس ئاشكرای كرد، لە بیری ژمارە 70ی سەر بە گێڵگەی جەمبور, کە دەکەوێتە باشووری کەرکووك, گرووپێکی چەکدار بۆرییەکی گواستنەوەی نەوتیان کون کردبوو و نەوتی بیرەکەیان بە قاچاغ دەبرد، پۆلیسی نەوت شه‌وی رابردوو هه‌ڵیكوتایه سەریان و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان دروست بووه.
به گوێره‌ی زانیاریيەکان، ئەو چەکدارانە نزیکن لە گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و لەدوای 16ى ئۆکتوبەرەوەنهوت لەو بیرانە بە قاچاغ هەناردە دەکەن.
پێشتریش چه‌ندین حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه تۆمار كراوه و چه‌كداران و كه‌سانی نزیك له گرووپه میلیشیاییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، نه‌وتى شاره‌كه به قاچاغ بردووه.
ئ. م