بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌سه‌ده سوپاى توركيا چاوه‌ڕێى فه‌رمانى ئه‌ردۆغانه
ئامادەکاریی تەواویان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی باکووری سووریا کردووە
K24 – قاميشلۆ:
بەرپرسانی سەربازیی تورکیا رايانگه‌ياند، ئامادەکاریی تەواویان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی باکووری سووریا کردووە و چاوەڕێی فەرمانی سەرۆک کۆمارن.
بەشێک لە سیاسەتمەدارانیش وای ده‌بینن، كه مانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا، بۆتە بەربەست لە بەردەم دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا. بەشێکی دیکەشیان پێیان وایە لە بری تەواوی ناوچەکانی باکووری سووریا، توركیا چەند ناوچەیەک کۆنتڕۆڵ دەکات.
سوپاى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر داواى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)، بڕياريدا، 200 سه‌ربازى خۆى وه‌ك هێزى ئاشتيپارێز له سووريا بهێڵێته‌وه.
له ديسه‌مبه‌رى رابردوودا، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، هه‌موو هێزه‌كانيان له سووريا ده‌كشێننه‌وه.
پێشتر سوپاى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياندبوو، تا كۆتايى مانگى ئازار ته‌واوى هێزه‌كانيان له سووريا ده‌كێشننه‌وه.
هه‌سه‌ده له چه‌ند بۆنه‌يه‌كدا، داواي كرد، سوپاى ئه‌مه‌ريكا به‌شێك له هێزه‌كانى له سووريا بهێڵێته‌وه.
توركيا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له رۆژهه‌ڵاتى فورات و باكوورى سووريا ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا، توركيا ده‌يه‌وێت له رێگه‌ى ئۆپه‌راسيۆنێكى سه‌ربازييه‌وه، كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوبه‌ریى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بهێنێت.