توركیا ئاو له‌سه‌ر عێراق ده‌گرێته‌وه
سه‌ره‌تای هاوین ده‌ست به گرتنه‌وه‌ی ئاو ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵدا، ده‌ست به پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسی ده‌كات، كه له‌سه‌ر رووباری دیجله دروستی كردووه.
هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته له‌كاتێكدایه، كه عێراق پێشتر نیگه‌رانیی له گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كه راگه‌یاند، كه ساڵی رابردوو بۆ ماوه‌یه‌ك توركیا ئاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر عێراق گرته‌وه.
ئه‌ردۆغان، ئه‌م قسانه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا له ماردینی باكووری كوردستان كردن، كه به‌نداوه‌كه له نزیك شاره‌كه‌یه.
پێشتر حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو، پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ، له‌سه‌ر یه‌كێك له رووباره سه‌ره‌كییه‌كان، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌بێت.
توركیا هاوینی رابردوو، ده‌ستی به پڕكردنی به‌نداوه‌كه كرد، به‌ڵام دوای هه‌فته‌یه‌ك رایگرت و ئاوه‌كه‌ی بۆ عێراق به‌ردایه‌وه، ئه‌وه‌ش به هۆی سكاڵاكانی عێراق بوو، كه به هۆی بێ ئاوییه‌وه گرفتی بۆ دروست بوو.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م