ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنێت

"ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ پشت به‌ ده‌زگاكانی ئاسایشی عێراق ببه‌ستێت، به‌ڵام ده‌زگاكانی ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراون"

K24 - واشنتن:

له‌ واشنتن، به‌رپرسی ئۆفیسی دژه‌تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، باس له‌ گرنگیی رۆڵ و هاوكاری وهه‌ماهه‌نگیيه‌كانی ده‌زگاكانی دژه‌تیرۆر و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

پڕۆگرامی به‌خشین له‌ ڤیزا ڤی ده‌بلیو پی، یه‌كێ له‌ به‌رنامه‌ گرنگه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایه‌، كه‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كیيه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی زانیاری و هاتووچۆی ئه‌ندامانی گرووپه‌ تیرۆریستیيه‌كانه‌ له ‌نێو وڵاتانی جیهاندا، كه‌ تا ئێستا 38 وڵات له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌شدارن، وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتیمانیی ئه‌مه‌ریكی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.

عیراق له‌نێو لیستی ئه‌م 38 وڵاته‌دا‌ نیيه‌، به‌ڵام وه‌ك باڵێۆز و به‌رپرسی ئۆفیسی دژه‌تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24 دا باسی لێوه‌كرد،‌ ئه‌م  پڕۆگرامه‌ ته‌نیا بۆ وڵاتانی سه‌ربه‌خۆیه‌‌، به‌ڵام له‌ رووی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامانی داعش، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی كارا ده‌بینێت.

له‌م روانگه‌یه‌وه‌، پسپۆرێكی ئاسایشی نیشتیمانی گوتی: "ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ پشت به‌ده‌زگاكانی ئاسایشی عیراق ببه‌ستێت، به‌ڵام پسپۆری و به‌هێزیی ده‌زگاكانی ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان، تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراون و ئه‌رك و كاره‌كانیشیان جگه‌ له‌وه‌ی هاوپه‌یمانان سوودی لێ ده‌بینن، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ناوچه‌كه‌شدایه‌".

ئ. م 

Fly Erbil Advertisment