تاران: پشتيوانیى دانوستانى كورد و ديمه‌شق ده‌كه‌ين
ئێران ده‌خوازێت كورد و حكومه‌تى سووريا بكه‌ونه دانوستانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و سياسه‌تى ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پيشه، رايگه‌ياند، تاران پشتيوانیى له دانوستانى نێوان كورد و حكومه‌تى سووريا ده‌كات.
فه‌لاحه‌ت پيشه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى ئيرناى فه‌رمی گوتى: ئێران ده‌خوازێت كورد و حكومه‌تى سووريا بكه‌ونه دانوستانه‌وه و زه‌مينه‌ش بۆ ئه‌وه خۆش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى سووريا داوا بكات، ئێران ئاماده‌يه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بكات بۆ ئه‌و پرسه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ى ئێران ئه‌وه‌شى گوت: يه‌كێك له كێشه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى سووريا ئاماده‌يى هێزى ئه‌مه‌ريكايه له ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مال.
سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و سياسه‌تى ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران روونيشي كرده‌وه، له پارێزگاى ئيدلب، كه له ژێر هه‌ژموونى توركيايه، زياتر له 100 هه‌زار توندڕه‌و و تيرۆريست هه‌ن.
باسى له‌وه‌ش كرد، رووبه‌رى له سه‌دا 10 تا 15ى خاكى سووريا كه ناوچه‌كانى باكوورى خۆرئاواى سووريا ده‌گرنه‌وه، هه‌مان كێشه‌يان هه‌يه.
سه‌رچاوه: ئيرنا
ئ.ر