ئه‌مه‌ريكا بۆ ئه‌وڕوپاييه‌كان: تا هه‌ينى خۆتان يه‌كلا بكه‌نه‌وه
تاوه‌كو پابه‌ندى نه‌خشه‌ڕێى واشنتن بن سه‌باره‌ت به "سه‌قامگيریى ره‌وشى باكوورى سووريا"
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى "ۆڵ ستريت جۆرناڵ"، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا تا رۆژى هه‌ينى، وه‌ك دوا مۆڵه‌ت دياركردووه، بۆ هاوپه‌يمانه ئه‌وڕوپاييه‌كانى، تاوه‌كو پابه‌ندى نه‌خشه‌ڕێى واشنتن بن سه‌باره‌ت به "سه‌قامگيریى ره‌وشى باكوورى سووريا".
وه‌ك له راپۆرتى رۆژنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه، به‌رپرسانى ئيداره‌ى واشنتن په‌يوه‌ندييان كردووه به هه‌شت وڵاتى هاوپه‌يمانى وڵاته‌كه‌يانه‌وه.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكايى بۆ رۆژنامه‌كه جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ريكا داواى له وڵاتانى ئه‌وڕوپايى كردووه، ببنه به‌شێك له‌و نه‌خشه‌ڕێيه‌ى كه ئه‌مه‌ريكا بۆ ناوچه‌كانى باكوورى سووريا دايڕشتووه.
ئامانجى نه‌خشه‌ڕێيه‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا ئه‌وه‌يه، رێگربێت له درووستبوونى شه‌ڕى نێوان توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده).
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ريكا بۆ رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه، ژماره‌يه‌ك وڵاتى ئه‌وڕوپايى پابه‌ندييان پيشان داوه و هێزه‌كانيان له سووريا ده‌هێڵنه‌وه.
له‌و ميانه‌يه‌دا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌يى ناوه‌ندیى ئه‌مه‌ريكا ره‌تيكردۆته‌وه هيچ فشارێك خرابێته سه‌ر سوپا بۆ كشانه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ له خاكى سووريا.
له ديسێمبه‌رى رابردوودا، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، بڕياري دا سوپاى وڵاته‌كه‌ى به ته‌واوى له سووريا بكشێته‌وه. ئه‌وڕوپاييه‌كانيش رايانگه‌ياندووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا چوونه‌ته سووريا و له‌گه‌ڵ ئه‌ويشدا ده‌كشێنه‌وه.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا راشيانگه‌ياندووه، ته‌نيا فه‌ڕه‌نسا وه‌ك هاوپه‌يمانێكى ئه‌وڕوپايى نيازى خۆى بۆ هێشتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووريا ده‌ربڕيوه.
ئ.ر