پرسی ههڵگرتنی پاشهكهوتی مووچه باسی گهرمی هاووڵاتییانه
دوكاندارێك: دهبێت ئهزموون وهرگرین
K24 - سلێمانی:
لە دواى بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا بۆ ھەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران، باسی شەقام و ھاووڵاتيیان بووەته باسی نەمانی پاشەکەوتی مووچە و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی.
ھاووڵاتیان بە گشتی و ئابووریناسانیش باس لەو دۆخە خراپە دەکەن، کە سالانی رابردوو پێیداتێپەڕبوون، چونکە پێیانوایە ھاووڵاتیان لە رووی ئابووریەوە، ئامادەی رووبەرووبوونەوەی ئەو قەیرانە نەبوون.
دوای نزیكهی 4 ساڵ، قەیرانی دارایی و پاشەکەوتکردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران و تێپەڕبوونی بارودۆخی ھاووڵاتیانی کوردستان، بە ئاڵوزی سیاسی و شەڕی داعش و ناسەقامگیری ئابووری، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بریاریدا بە لابردنی پاشەکەوتی مووچە.
عادل فتاح، فەرمانبەری حکوومهتە و لەگەڵ هاوكارانی گفتوگۆی چاکبوونی مووچەکانیان دهكهن، وەك خۆشیان دەڵێن: "ھێندە بە بارودۆخی خراپدا تێپەریوین، زۆری دەوێت تا باری دارایيمان رێکدەخەینەوە".
دوكاندارێكیش ساڵانى قەیران، بە ساڵانی ئەزموونکردن ناودەبات و داواکارە ھاووڵاتیان ھەموو بارودۆخێکی نەخوازراو لە بەرچاوبگرن و داھاتی خۆیان بە جۆرێک رێکبخەنەوە، کە بتوانن بەرەنگاری ھەموو دۆخێک ببنەوە.
ھەرێمی کوردستان، بە ناوچەیەکی گەرم ناودەبرێت، لە رووی سیاسی و ئابورییەوە،، بە رای ئابووریناسێکیش، نەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ وادەکات، مەترسی دووبارەبوونەوەی رووداوەکان ھەبێت، دەشڵێت: "دەبێت ھەموو تاکێکی کۆمەڵگه، پلانی ئابووری و داھاتووی خۆی ههبێت، تاکو ئامادەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ههموو ھەردۆخێکی مەترسیدار".
ئ. م