به‌هۆی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه دوو پۆلیس له‌ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه كوژران
تۆمه‌تباره‌كه به برینداری ده‌ستگیركراوه
.jpg)
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
درەنگانێکی شەوی رابردوو، بەهۆی دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵە لە نێو بازاڕی هەڵەبجە، 2 پۆلیس بەهۆی تەقەکردنەوە گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، رووداوه‌كه كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو له‌ناو بازاڕی هه‌ڵه‌بجه روویداوه، هه‌ردوو كوژراوه‌كه كارمه‌ندی پۆلیسن به‌ناوه‌كانی (أ. ج. ح) ته‌مه‌ن 35 ساڵ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی بامۆك، (ب. ص. ق) ته‌مه‌ن 34 ساڵ، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شێخ ئیسماعیلی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ش، ناوی (أ. ن. أ)، ته‌مه‌ن 32 ساڵ، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كانی شێخی هه‌ڵه‌بجه‌یه، به‌برینداری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و له ریزی هێزه‌كانی 70 پێشمه‌رگه‌یه.
ئه‌ڤین عه‌تا، په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، دوو پۆلیسه كوژراوه‌كه، پوورزای یه‌كترین و له‌ناو بازاڕ بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان و دواتریش شه‌ڕه‌ته‌قه له نێوانییان درووست بووه، له ئاكامیشدا، هه‌ردوو پۆلیسه‌كه كوژران و تۆمه‌تباره‌كه‌ش برینداربووه.

ئ. م