49 ساڵ پێش ئێستا شۆڕشی كوردستان به‌غدای ناچار كرد دان به‌ مافه‌كانی كورددا بنێت

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق رێككه‌تنه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد

K24 - هه‌ولێر:

49 ساڵ بەسەر رێككەوتننامەكەی 11ـی ئازاری 1970 تێپەڕدەبێت، كە یەكێكە لە رووداوە گرنگ و مێژووییەكانی سەدەی بیستەم لە باشووری كوردستان، بۆ یەكەمین جار بوو لە مێژووی كوردا لە رێگای رێككەوتنامەیەكی فەرمی لە نێوان داگیركەران و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد دا، دان بە چەندین مافی گرنگ و مێژوویی نەتەوەیی كوردا بنرێت، ئەگەرچی ئەو رێككەوتننامەیە لەلایەن حكوومەتی عێراقییەوە جێبەجێ نەكرا، بەڵام وەك دەستكەوتێكی گەورە چووە لاپەڕەكانی مێژووەوە.

 خەبات و بەرخودانی چەندین ساڵەی مەلا مستەفا بارزانی و رابەرایەتیكردنی بۆ شۆرشی ئەیلول و ورەی بەرزی پێشمەرگە و پشتیوانی خەڵکی کوردستان، حكوومەتی ئەوسای عێراقی ناچاركرد، رێكەوتننامەیەكی مێژوویی لەگەڵ كورددا واژۆ بكات.

رێككەوتننامەكەی11ـی ئازاری 1970 یەكێكە لە رووداوە گرنگ و مێژووییەكانی سەدەی بیستەم لە باشووری كوردستان، بۆ یەكەمین جار بوو لە مێژووی كوردا لە رێگای رێككەوتنامەیەكی فەرمی لە نێوان داگیركەران و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان، دان بە چەندین مافی گرنگ و مێژوویی نەتەوەیی كوردا بنرێت، بەر لەم رووداوە هیچ رێككەوتننامەیەك لە مێژووی كوردا نەیتوانی وا بە روونی ئەو مافانەی كورد بچەسپێنێت.

رێككەوتنەكە لە ئەنجامی دوو ساڵ گفتوگۆی چڕ و پڕی نێوان سەركردایەتی سیاسی كورد و حكوومەتی عێراقی هاتە دی، كە دواجار بە رێككەوتنامەیەكی 15 خاڵی دوایی هات. لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی شاری بەغدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەوسای عێراق و سەرۆک بارزانی و ئیدریس بارزانی و شاندی دانوستانکاری هەردوولا، رێککەوتنەکە وەکو دەسکەوت بۆ هەموو عێراق راگەیاندرا.

ئەگەرچی دواجار ئەو رێككەوتننامەیە لە لایەن حكوومەتی عێراقییەوە جێبەجێ نەكرا، بەڵام لانی كەم وەك دەستكەوت چووە لاپەڕەكانی مێژووەوە. بووە بنچینەیەک بۆ بەدەستهێنانی دەسکەوتی پتر بۆ خەڵکی کوردستان.

بارزانی ھەرگیز ئامادە نەبووە بچێتە بەغدا، بەڵكوو ئەوە بەرپرسانی حكوومەتی بەعسی عێراق بوون دەھاتنە بارەگای سەركردایەتی شۆڕش، لە ناوچە ئازادكراوەكان.

كاریزمای مەلا مستەفا بارزانیش بوو وایكرد رێككەوتنامەكە جگە لە سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی شۆڕش، ئەحمەد حەسەن بەكر بخوێندرێتەوە، بارزانی لە رێگەی راگەیاندنی ئەو رێککەوتنامەیە، حەقانییەتی دۆزی رەوای خەڵکی کوردستانی چەسپاند.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bfcb8349-a114-4cee-a97a-ed832bd64f99/031119AKH.ism/manifest
Fly Erbil Advertisment