سوید چەكدارەكانی داعش وەرناگرێتەوە
رێوشوێنی توند دژی چەكدارە داعشەكان دەگرنەبەر
K24 - ستۆكھۆڵم
وڵاتی سوید رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرێتەبەر، كە لە ریزەكانی داعش بوونە و ئێستا دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان. دەسەڵاتدارانی سوید دەڵێن، ئەو كەسانەی لەناو داعش بوونە، نەك تەنھا مافی گەڕانەوەیان نییە بۆ سوید، بەڵكو دەبێ دادگایی بكرێن و سزا بدرێن.
لەم بارەیه‌وە ئاندش ئۆستێربه‌ری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سوسیال دیموكرات بە كوردستان24ی گوت: "ئه‌وانه‌ی كه شه‌ڕیان بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش كردووه، خۆیان ده‌زانن چیان كردووه، كاتێك كه له سویده‌وه به‌رەو سووریا و عێراق رۆیشتن. ئه‌وان تاوانی زۆر گه‌وره‌یان دژی ئێزدییه‌كان و كه‌مینه‌كانی دیكه له سووریا و عێراق ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان كردوویانه، كارێكی زۆر نه‌شیاو بووه و دژی مافه‌كانی مرۆڤه. ئێمه بڕوامان وایه ئه‌وانه‌ی له‌ناو داعش شه‌ڕیان كردووه، ده‌بێ دادگایی بكرێن، ئه‌وانه‌ی كه به دژی مافه‌كانی مرۆڤ بوون، یاخود یاساكانی شه‌ڕیان شكاندووه، یاخود هه‌وڵی كۆمه‌ڵكۆژییان داوه، یان كردوویانه، ده‌بێت دادگایی بكرێن، ئه‌وه بۆچوونی ئێمه‌یه".
گوتیشی: "ئێستا ده‌مانه‌وێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ین، كه یارمه‌تی هه‌ندێك شوێنی تایبه‌تی بده‌ین بۆ په‌یداكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكاریی داعش ده‌كه‌ن. ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌وه‌دا نییه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان بكه‌ینه‌وه، یان ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ریان هه‌مانه، بیده‌ینه دادگای نێوده‌وڵه‌تی، بەڵام ده‌توانین له سویدیش دادگاییان بكه‌ین. ئێمه ئێستا 2 كه‌سمان له سوید گرتووه، كه شه‌ڕیان به دژی مافی مرۆڤ له سووریا و عێراق كردووه. ئێستا هه‌ندێك ئاڵوگۆڕمان له یاساكاندا كردووه، كه سزاكان بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه زیاتر بكرێت".
له باره‌ی ڕۆڵی پێشمه‌رگه و هه‌ڵوێستی سوید له‌م رووه‌وه، ئۆستێربه‌ری گوتی: "رێز له هه‌ڵوێستی هه‌موو شۆرشگێرانی كورد ده‌گرین، په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه هه‌یه. گرووپێكی سویدیش ئێستا له كوردستانن بۆ راهێنانی پێشمه‌رگه. سه‌باره‌ت به شه‌ڕی سووریا و عێراق ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، یه‌كه‌م وڵات بووین له ئه‌وڕوپا، كه دوای كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی پاریس و له‌سه‌ر داوای فه‌ڕه‌نسا، یارمه‌تی كوردمان داوه،. ئێمه ئێستا له مالیش له ئه‌فریقیل، یارمه‌تی فه‌ڕه‌نسا دهده‌ین و كارئاسانییان بۆ ده‌كه‌ین".
ھ.م