ئەمه‌ریکا ته‌واوی دیپلۆماتکاره‌كانی لە ڤه‌نزوێلا کشاندەوە
گرژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڤه‌نزوێلا پێده‌نێنه قۆناغێكی نوێوه

K24 - هه‌ولێر:
ئەمه‌ریکا سەرجەم دیپلۆماتکاره‌كانی لە ڤه‌نزوێلا کشاندەوە و نیکۆلاس مادورۆش واشنتن بە تەقاندنەوەی وێستگەی سەرەکیی کارەبا لە کاراکاسی پایتەخت، تۆمەتبار دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا کشانەوەی سەرجەم دیپلۆماتکاره‌كانی وڵاتەکەی لە ڤه‌نزوێلا راگەیاند، ئەم بڕیارەی واشنتیش دوای ئەوە دێت، کە وێستگەی سەرەکیی کارەبا لە کاراکاسی پایتەختی ڤه‌نزوێلا تەقیەوە و بە هۆیەوە سەدان هەزار کەس لەو شارە بێ ئاو و کارەبا بوون.
لە یەکەم کاردانەوەشدا، نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، ئەمریکا و خوان گوایدۆ، سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەی لە پشت تەقاندنەوەی وێستگەی کارەبای کاراکاس تۆمەتبار کرد.
گرژییه‌كانی ڤه‌نزوێلا دوای ئه‌وه دێن، كه خوان گوایدۆ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته و به‌رهه‌ڵستكاری مادۆرۆ، به هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه، خۆی وه‌كو سه‌رۆكی كاتیی وڵات راگه‌یاند.
دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، وڵاتانی جیهان به‌سه‌ر دووبه‌ره دابه‌ش بوونه، ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له هاوپه‌یمانه‌كانی، پشتگیریی گوایدۆ ده‌كه‌ن، رووسیا، ئێران، چین و توركیاش، هێشتا مادۆرۆ وه‌ك سه‌رۆك ده‌ناسن.
ئ. م