ئه‌مه‌ریكا هێزێكی 100 هه‌زار چه‌كداریی بۆ سوننه‌كان دروست ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا باڵانسی هێز راده‌گرێ

K24 - هه‌ولێر:
شێخ مزاحم ئه‌لحوێت، گوته‌بێژی هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاشكرای كرد، پڕۆژەیەکی تەواویان بۆ پێک‌ھێنانی ھێزی سەحوە، یان ھێزی ھۆزەکان بۆ سوننەکان داوەتە ھێزەکانی ئەمریکا و ئەوانیش رەزامەندبوون لەسەری و بریارە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، پێک‌ھێنانی ئەو ھێزە تەواو بكرێت، كە له چوار پارێزگای عێراق ده‌بێت و له نێوان 100 بۆ 150 هه‌زار چه‌كدار لەخۆی دەگرێت.
گوته‌بێژەكە ئاماژەی بەوەش كرد، ئەمریکا دەیەوێت لە عێراق باڵانس دروست بێتەوە و سوننەکان لەو لاوازییەی ئێستایاندا نەمێننەوە.