سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وڵاتانی عەرەبی تووڕە دەكات
وه‌زیرێكی ئیماراتی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، زنجیره‌یه‌ك تویتی كردووه و له یه‌كێكیاندا نووسیویه‌تی: "ئیسرائیل ته‌نیا خاكی جووه‌كانه و هی كه‌سی دیكه نییه".
ئه‌م تویته‌ی ناتانیاهۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی وڵاتانی عه‌ره‌بی تووڕه كردووه. ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات هه‌ر له تویته‌ر وه‌ڵامی ناتانیاهۆی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ناتانیاهۆ رێگه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری توندڕه‌ویی زیاتر خۆش ده‌كات و هیچ هاوكار نابێت بۆ به‌رقه‌رابوونی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌م تویته‌ی ناتانیاهۆ له‌كاتێكدایه، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش، ناوبراو رایگه‌یاندبوو: "ئێستا ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی هه‌یه، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیی نزیكیان له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بیدا هه‌یه.