سیستانی چهند پهیامێك دهداته رۆحانی
داوای رێزگرتن له سهرهوهریی عێراقیش دهكات
K24 - ههولێر:
عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان له عێراق، داوای پاراستنی سەروەریی وڵاتانی ناوچەکە و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتری دەکات.
بە گوێرەی بەیاننامەیهكی نووسینگەکەی، عەلی سیستانی لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆبۆتەوە و لە کۆبوونەوەکدا رایگەیاندووە: "دوای شەڕی تیرۆریستان، ئێستا گەورەترین کێشە کە رووبەڕی عێراق بۆتەوە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کۆنتڕۆڵکردنی چەکە لهلایهن دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکانەوه.
سیستانی داواشی کردووە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەریی و دەستوەرنەدان لە کاروباری یەکتری پەرەی پێ بدرێت.
سیستانی دووپاتیشی کردۆتهوە، بە هۆی هەستیارییەوە، پێویسته سیاسهتی ناوچهكه، بە شێوەیەکی هاوسەنگ و میانڕەوانه بونیاد بندرێتەوە.