رۆحانی به سه‌به‌ته‌یه‌كی پڕه‌وه له عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه
"له رێككه‌وتنه‌كاندا عێراق زه‌ره‌رمه‌نده و هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر بازاڕدا زیاتر بووه"

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی كه‌نداو زانیاری له‌باره‌ی چه‌ند رێككه‌وتنێكی نێوان ئێران و عێراق ده‌خاته روو، كه له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی ئه‌نجامی داوه و ده‌ڵێت: "رێككه‌وتنه‌كان هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی عێراق زیاتر ده‌كات و به‌شێكی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ش له به‌رژوه‌ندیی عێراقدا نین".
رۆژنامه‌ی (العربي الجديد) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی حكوومه‌تی عێراق نوسیوویه‌تی: "به‌شێكی زۆری ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی نێوان ئێران و عێراق، له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێشووی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ری گه‌شتبوونه رێككه‌وتن، واژۆكردنیشی ته‌نها بۆ ته‌واوكردنی لایه‌نی یاسایی رێككه‌وتنه‌كان بووه".
ده‌رباره‌ی لایه‌نی سوودمه‌ند له رێككه‌وتنه‌كاندا، گوتوویه‌تی: "ئێستا زۆر به ئه‌سته‌م ده‌توانرێت بازاڕی عێراق وا لێ بكرێت سه‌ربه‌خۆ بێت، كاڵا و به‌رهه‌می ئێرانی زۆر به ئاسانی له‌سه‌ر حیسابی كاڵا و به‌روبوومی ناوخۆیی، له عێراق رێگای بۆ واڵا كراوه. چونكه به‌شێكی رێككه‌وتنه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق نین و ته‌نها موجامه‌له‌ی ئێرانییه‌كان كراوه و به هیچ شتێكه‌وه په‌یوه‌ست نه‌كراون، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتارێكی عێراقی، كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی بنووسرێت، به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "ئێرانییه‌كان گرێبه‌ست و رێككه‌وتنه‌كانیان له عێراقه‌وه بۆ خۆیان برده‌وه و هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر بازاڕدا زیاتر كرد، ئێرانییه‌كان ته‌نانه‌ت به‌ڵێنی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی چه‌م و زێیه‌كانیشیان نه‌دا، كه ژماره‌یان 11 دانه‌یه و ده‌ڕژێنه ناو رووباری دیجله و به‌نداویان له‌سه‌ر دروست كردوون. ته‌نانه‌ت به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی دۆسێی كارگه‌كانی ئیرانیشیان نه‌دا، كه بوونه‌ته هۆی پیسكردنی ژینگه‌ی عێراق، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی به‌سره‌و به‌دره، جه‌سان و دیاله".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كان، عێراق 140 تا 200 ملیۆن دۆلار زیانی به‌ر ده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و 40 دۆلاره‌ی وه‌ك رسووماتی ڤیزا له هه‌ر سه‌ردانیكارێكی ئێرانی وه‌رده‌گیرا، نه‌هێڵدراوه".