سوپای ئه‌مه‌ریكا جه‌نگ له دژی "دوژمنێكی ناوخۆیی" ده‌ستپێده‌كات
سوپای زۆربه‌ی وڵاتانی به‌گیرهێناوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی راندی ئه‌مه‌ریكی، تایبه‌ت به توێژینه‌وه سیاسییه گشتییه‌كان، نزیكه‌ی 66%ی ئه‌ندامانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ده‌ست كێشی زیاده و قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن.
توێژینه‌وه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه ئاماده‌كانی ئه‌و وڵاته، پێشتریش فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2017 بڵاویكرده‌وه، ته‌نها 11%ی كوڕان و كچانی گه‌نجی ئه‌مه‌ریكا، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 16 بۆ 24 ساڵییه (ته‌مه‌نی نموونه‌ییه بۆ سه‌ربازیی)، خوازیاری ئه‌وه‌ن بچنه ریزی سوپاوه.
ئه‌وه‌ی گرفته‌كه‌ی زیاتر كردووه، له كاتی پێشكه‌شكردن، له هه‌ر سێ كه‌س، كه‌سێكیان به‌هۆی زیادبوونی كێشییه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی بی بی سی به‌ریتانی، جه‌نه‌رال جێفری فیلییس، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ساڵی رابردوو سوپای ئه‌مه‌ریكا زیاتر له ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته ته‌ندرووستییه‌كان خه‌رج كردووه، كه به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه تووشی سه‌ربازان بووه، له به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌كی زیاتری سه‌ربازانیان دامه‌زراندووه، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنیان پڕبكه‌نه‌وه.
ئێران
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ی بی بی سی ئاماژه‌ی بۆ كراوه، وێبسایتی گلۆباڵ فایه‌ر پاوه‌ری تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئێران له نیو ملیۆن سه‌ربازی ئاماده تێپه‌ڕی كردووه، له‌و ژماره‌یه‌ش رێژه‌ی زیاتر له 13%یان به ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن و 41%یشیان كێشیان به شێوه‌یه‌ك زیادیكردووه، كه له كێشی ئاسایی بۆ سه‌ربازان دانراوه، ره‌تیكردووه.
به‌ریتانیا
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له مانگی 11ی 2018 میدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی سه‌ربازی چاودێرییه‌كی توندیان خستووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی كاتریك، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی وڵاته، هاوكات كڕینی خواردنی خێرایان له ریستورانتێك كه نزیك بنكهكهیه، قه‌ده‌غه كردووه.
میدیاكان پشتیان به زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان به‌ستووه، كه سه‌ربازان زیاد له پێویست ده‌خۆن و زیاتر له 10%ی سه‌ربازانی به‌ریتانیاش به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه‌كانی ده‌ناڵێنن.
هیندستان
له مانگی نیسانی 2018، سوپای هیندستان رێسای توندی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌ڵه‌ویی سه‌ربازان دانا، له نێویشیاندا پله‌به‌رزكردنه‌وه و ناردن بۆ ئه‌رك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له سه‌ربازه قه‌ڵه‌وه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی ساڵێ 2016ش نیشانی ده‌دات، نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی سه‌ربازانی هیندستان به‌ده‌ست كێشی زۆره‌وه ده‌ناڵینن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌ی پشكنینی تایبه‌ت پێكهێنراوه و له ناكاو سه‌ردانی بنكه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ رێگه‌گرتن له زۆرخواردن، به‌تایبه‌تیش له سه‌ربازه قه‌ڵه‌وه‌كان.
قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی كێشی سه‌ربازان، هه‌ریه‌ك له ئیسپانیا، مه‌كسیك و باشووری ئهفهریقاشی گرتووه‌ته‌وه و كار بۆ نه‌هێشتنی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: BBC
ئ. م