نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان مادده‌یه‌كی خاوی گه‌شتیارییه
پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له وتارێكدا له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پیشانگای گه‌شتیاریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له هه‌ولێری پایته‌خت رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان زه‌مینه‌ی له بار و مادده‌یه‌كی خاوی گه‌شتیارییه و پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزرێته‌وه و بكرێته ناوه‌ندێكی گه‌شتیاریی بۆ كوردستان و عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، له چوارچێوه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به لایه‌نی گه‌شتیاریی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، سروشت و ده‌شت و دۆڵ و چه‌م و رووبار و ژینگه‌كه‌ی گونجاوه، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته ناوه‌ندێكی گه‌شتیاریی، كه هه‌موو وه‌رزه‌كان گه‌شتیاری هه‌بێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌رتی گه‌شتیاریدا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت، كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت بۆ بنیاتنانی ژێرخانی گه‌شتیاری رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕێت، ده‌بێت دۆخی چه‌ند ساڵی رابردوو ببێته په‌ند و وانه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێویسته هه‌رێمی كوردستان، زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهات، نه‌ك له نه‌وت و سامانی سروشتی، به‌ڵكو ده‌بێت له كه‌رتی گه‌شتوگوزاری و كشتوكاڵ بێت.
روونیشی كرده‌وه، زه‌مینه‌ی وه‌به‌رهێنان هێنده له باره له هه‌رێمی كوردستان، ده‌كرێ ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهات بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و هه‌رێمیش ژێرخانێكی باشی گه‌شتوگوزار بینات بنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به هه‌بوونی كه‌رته‌كانی گه‌شتیاری، كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت خۆی له پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و گاز رزگار بكات.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری، كاری له پێشینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، له‌وانه‌یه هه‌ندێكجار رێنمایی و یاساكان، یان سستی كارگێڕیی، وه‌به‌رهێنه‌ران رابگرێت، به‌ڵام حكوومه‌ت هه‌موو كارێك ده‌كات زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌موو كه‌رته‌كان بڕه‌خسێنێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به ئومێده‌وه ده‌ڕواننه داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ وه‌به‌رهێنان بچنه ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، داوای له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری نیشانی ئه‌وانه بده‌ن، كه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی دراوسێ، بۆ گه‌شت و سه‌یران له نه‌ورۆزدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه، ده‌بێت له ده‌روازه و فڕۆكه‌خانه‌كان، به شێوه‌یه‌كی زۆرباش كولتووری لێبوورده‌یی نیشان بدرێت و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت بێته كوردستان، ده‌بێت هه‌ست بكات رێزی لێ گیراوه.
ئ. م