بكوژه‌كه‌ی نیوزله‌ندا به په‌نجه‌ی ده‌ستی په‌یامێكی نوێی راگه‌یاند
به په‌نجه‌ی ده‌ستی هێمایه‌كی كێشاوه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌ك و رشتنی خوێنی ده‌یان موسڵمانی نوێژخوێن، پۆلیسی نیوزله‌ندا توانی برینتۆن تارانت (28 ساڵ) ده‌ستگیربكات و رووبه‌ڕووی دادگای بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنجی رایگشتی ئه‌و وڵاته، بكوژه‌كه به په‌نجه‌ی ده‌ستی هێمایه‌كی كێشاوه و ئه‌وه‌ش به په‌یامێكی ئه‌و بكوژه لێكدراوه‌ته‌وه.
تارانت دوای كۆمه‌ڵكوژی نوێژخوێنانی دوو مزگه‌وتی نیوزله‌ندا، له به‌رده‌م دادوه‌ردا به په‌نجه‌ی ده‌ستی هێمای (OK)ی كردووه. ئه‌وه‌ش به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تووڕه كردووه.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی شاره‌زایان، مه‌به‌ستی بكوژه‌كه، گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌یه، ئه‌و سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی خۆرئاواییه، بڕوای وایه ده‌بێت سپی پێسته‌كان سه‌روه‌ری مرۆڤه‌كان بن.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان مه‌به‌ستی بكوژه‌كه به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (white power) بووه، كه مه‌به‌ستی بزووتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی سپی پێسته‌كانه و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ره‌وتێكی ئایدۆلۆژی سیاسییه و له‌سه‌ر بنه‌مای پیرۆزكردنی ره‌گه‌زی سپی پێسته‌كان و سه‌پاندنی به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تییدا دامه‌زراوه و له چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپا و ئوسترالیا و ئه‌مه‌ریكای باكووردا هه‌یه.
بكوژه‌كه به جوڵه‌ی په‌نجه‌كانی، پیتی (W) و (P)ـی ئینگلیزی هێما كردووه، وه‌ك كورتكراوه‌ی (White Power)، مه‌به‌ستی هێزی سپی پێسته‌كانه.
شاره‌زایان باسیان له‌وه‌شكردووه، ئه‌وه‌ی بكوژه‌كه هێمای كردووه، سیمبوڵێكه كه راستڕه‌وه توندڕه‌وه ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان و نازییه نوێیه‌كان به‌كاری ده‌هێنن.
له سه‌ر ئاستی ره‌سمی، هه‌ریه‌ك له ئوسترالیا و نیوزله‌ندا، كوشتاری مزگه‌وته‌كانی به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی وه‌سفكردووه، به‌ڵام وه‌ك به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان كردووه، میدیای خۆرئاوایی خۆیان له‌وه ده‌بوێرن ده‌سته‌واژه‌ی تیرۆریستی بۆ ئه‌و كوشتاره به‌كار بهێنن.
هاوكات له ئیسرائیل، ژماره‌یه‌ك له توندڕه‌وه‌كان پشتیوانیان بۆ كوشتاری مزگه‌وته‌كان ده‌ربڕیوه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی له‌و وڵاته‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌نته‌ری "یه‌كسانی" تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ له ئیسرائیل داوایكرد، راوێژكاری یاسایی حكومه‌ت، ئه‌ڤیخای مندلبلیت فه‌رمان بۆ پۆلیس ده‌ربكات تا لێكۆڵینه‌وه له‌و هه‌ڵمه‌ته بكرێت، كه له ئیسرائیل‌دا بۆ پشتیوانیكردنی بكوژه‌كه‌ی نیوزله‌ندا رێكخراوه.