هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان یه‌به‌شه و حه‌شد له‌شنگال ئاشكرا ده‌كرێت
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان روونكردنه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، روونكردنه‌وه‌ی نوێ له باره‌ی رووداوی پێكدادانی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه له ناوچه‌ی حهساویكی ناحیه‌ی سنوونێ له شنگال بڵاوده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌ییه‌كه، كه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا باس له هۆكاری سه‌ره‌كی پێكدادانه‌كه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی رابردوو، 4 كه‌س له ناو خاكی سووریاوه (رۆژئاوای كوردستان) ویستوویانه له‌ناوچه‌ی حهساویكی سه‌ر به سنوونێ، بێنه ناو سنووری عێراق (باشووری كوردستان) و له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فیرقه‌ی 15ی حه‌شده‌وه رێگرییان لێكراوه و گه‌مارۆ دراون.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه، دوای كه‌مێك هێزێكی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه، كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن)، گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و داوایان كردووه رێگه به‌و چوار كه‌سه بدرێت و راده‌ستی ئه‌وانی بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ش لێیان بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕه ته‌قه، له ئاكامیشدا، دوو چه‌كداری حه‌شد كوژران و شه‌ش ئه‌ندامی یه‌به‌ش برینداربوونه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و شانه‌یه‌ش له كاتێكدایه، كه شه‌وی رابردوو له راگه‌یه‌ندراوێكی جیادا باسی له‌وه كردبوو، گوایه هێزێكی یه‌به‌شه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بازگه‌یه‌كی حه‌شد و داوای رێگه‌پێدانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له چهكدارانیان بچێته سنووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان).
هه‌رچی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شانهكهیه، هۆكاری رووداوه‌كه به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر باس ده‌كات.
تا ئێستاش یه‌به‌شه، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتووه‌ته سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و سه‌رپه‌رشتی جێگیركردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له پارێزگاكه.
ئ. م