كوردستانیان لە دەرەوەی وڵات خۆیان بۆ جەژنی نەورۆز ئامادە دەكەن

داواكاری بۆ جلی كوردی زیاتر بووە

K24 - ڤێسترۆس

كوردستانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ریكی خۆ ئاماده‌ كردنن بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز، به‌ كڕینی جل و به‌رگی كوردی و پلان دانان بۆ به‌شداری لە ئاهه‌نگه‌كان سه‌رقاڵن و دڵخۆشن كه‌ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مساڵ بارودۆخیان لە چەند ساڵی رابردوو باشتره‌.

شنۆ كه‌مال، كوردێكی دانیشتووی وڵاتی سویدە و لە شاری ڤێسترۆس دوكانی جل و بەرگی كوردی خانمانی ھەیە بە كوردستان24 گوت: "وەك خۆ ئامادەكردن بۆ جەژنی نەورۆز چەند مانگێكە خەڵك بۆ كڕینی جل و بەرگ سەردانمان دەكات، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو داواكاریی بۆ جلی كوردی زیاتر بووە".

ھ،م

Fly Erbil Advertisment