عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق: عێراق پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران نابێت
حه‌سه‌ن سالم: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیی عه‌قیده‌ییمان هه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كوتله‌ی سادیقونی سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "عێراق پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئیران نابێت، چونكه عێراق په‌یوه‌ندیی عه‌قیده‌یی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه".
حه‌سه‌ن سالم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی سادیقون، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "عێراق پابه‌ندی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نابێت له دژی ئێران، چونكه په‌یوه‌ندیی عه‌قیده‌یی و هاوسنووریمان هه‌یه و ناتوانین ده‌ستی لێ هه‌ڵگرین، واشنتنیش نه‌یتوانیوه به هۆی سزا شكستخواردووه‌كانییه‌وه ئێران ده‌سته‌مۆ بكات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ئه‌و سزا یه‌كلایه‌نانه نابێت، كه خراوه‌ته سه‌ر ئێران و ئامانجی برسیكردنی گه‌لانه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق پێیوایه، درێژكردنه‌وه‌ی به‌خشینی عێراق له سزاكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئابڕووی واشنته، چونكه له سزادانی ئێران شكستی هێناوه".
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه رۆژی سێشەممە 19/03/2019، وادەی بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران کۆتایی هات، بەڵام ئەمەریکا جارێکی دیکە ئەو وادەیەی درێژ کردەوە.
بۆ جارێكی دیكه‌ش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سێ مانگی دیکە وادەکەی درێژ کرده‌وە و ئامانجیش لێی، یارمەتیدانی عێراقە تاکو پێداویستیی گاز و کارەبا دابین بکات.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە France24ـی راگەیاند: "ئەگەرچی درێژکردنەوەی وادەی بەخشینی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی وزەیە، ئێمە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ عێراق لەبارەی سزاکانی سەر ئێران".
دەشڵێت: "بوونی زیاد لە یەک سەرچاوە و بەهێزبوونی توانای عێراق لە هاوردەکردن، ئابووریی عێراق باش دەکەن و لە هەژموونی ئێران دووری دەخەنەوە".
سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمەریکا، عێراق پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران گەشە پێ دەدات و هەفتەی رابردووش، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەو مەبەستە هاتە عێراق.
ساڵی رابردوو، ئەمەریکا سزاکانی سەر ئێرانی گەڕاندەوە، بەڵام چەند وڵاتێکی لە بەشێک لەو سزایانە بەخشی، کە وڵاتی عێراق یەکێک بوو لەوان.