توركیا داوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هزری دژه‌ئیسلام ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا: مه‌ترسیی هێرشی هاوشێوه‌ی نیوزیلاند زیاد ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا جه‌ختی كردۆته‌وه، كه پێویسته ئه‌و كه‌س و رێكخراو و ژینگانه‌ی ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی هزری نه‌ژادپه‌رستیی و دژی ئیسلام و دوژمنایه‌تیی توركه‌كانیش دهكهنو ئاشكرا بكرێن و رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 20/3/2019، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشی تیرۆریستیی سه‌ر مزگه‌وتی كرایس چێرچی له نیوزیلاند كرد، كه بووه هۆی كوژرانی 50 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 50 كه‌سی دیكه و رایگه‌یاند: "به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ین، كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و ته‌نها به هۆی بیروباوه‌ڕیانه‌وه، خه‌ڵكی بێتاوانی كرده ئامانج".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی زیادبوونی هێرش و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر موسڵمانان و ئیسلام هۆشدارییان داوه و گوتوویانه، مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه بۆ توندوتیژی و تیرۆر و خۆشكردنی زه‌مینه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی هاوشێوه، بگۆڕێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا به سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، جه‌ختی كردۆته‌وه كه "وه‌كو پێشووتر، له ناوه‌وه و ده‌روه‌ی وڵات، توركیا له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رێكخراوه "تیرۆریستییه‌كان" به‌رده‌وام ده‌بێت".