ژینگه‌پارێزان كیسی زبڵ به‌سه‌ر گه‌شتیاران دابه‌ش ده‌كه‌ن

بۆچی هه‌ندێك له‌ گه‌شتیاران پارێزگاری له‌ ژینگه‌ ناكه‌ن؟

K24 - سلێمانی:

بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکان، جگە لەبڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی، لە چەند ناوچەیەك پیداویستيیەکانی کۆکردنەوەی پاشماوەکان بەسەر گەشتیاران دابەشکرا.

تیمەکانی شارەوانی و ژینگە پارێزان، تەنانەت هێزە ئەمنیيەکانیش کیسی خۆڵ بەسەر گشتیاران دابەش دەکەن، تا پاشماوەکانیان ژینگەی ناوچەی قەرەداغ پیس نەکات.

بەشێك لەهاووڵاتیان دوو داواکاریان هەبوو، یەکێکان ڕووەو خۆیانبوو، بۆ پاراستنی ژینگە، ئەو دیکەشیان ئاراستەی ژینگەپارێزان کرد، بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەناو گەشتیاران.

بەپێی ئامارە نافەرمیيەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی، زیاتر لە 65 هەزار گەشتیار لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و پارچەکانی دیکەی کوردستان هاتوونە سنووری سلێمانی، ئەوەش وایکردووە ژینگەپارێزان زیاتر چالاک بکات لە پاكڕاگرتنی ناوچە گەشتیاریيەکان.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هۆشاريی، هاوکات سزاش بۆ ئەو کەسانە دیاریکراوە كه‌ دەبنە مایەی تێکدانی سرووشت و ژینگەی کوردستان.