شەش کەس لە راپەڕین دەستگیرکران
دەست بەسەر کەلوپەلەکانیان گیراوە
K24 – ههولێر:
هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین شەش کەس دەستگیر دەکەن کە هەستاون بە راوی ماسی لە وەرزی قەدەغەکردنی ماسی لە دەریاچەی دووکان .
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین: "لە ئێستادا و لە رێککەوتی 15ی ئازارەوە هەموو جۆرە راوێکی ماسی قەدەغەیە، بەڵام ئەو کەسانە بە شەداو هەستاون بەڕاوی ماسی".
پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکردووە: "هەر شەش تۆمەتبارەکە راگیراون و دەست بەسەر کەل و پەلەکانی راوکردنیاندا گیراوە و پەڕاوی لێکۆڵیەوەیان بۆ کراوەتەوە".
سەرەتای مانگی سێ، وەرزی دانانی گەرای ماسی لە رووبار و دەریاچەکانی هەرێمی کوردستانە؛ لەو وەرزەدا ماسی لەقوڵایی ئاوەکانەوە بەرەو کەنار ئاوەکان دێت بۆ دانانی گەرا، بۆیە راوکردنیان بە شەداو ئاسانە، بەڵام راوکردنیان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئەو سامانە گرنگە چونکە هەر ماسیەک لەو وەرزەدا توانای دانانی دەیان هەزار گەرای هەیە .
ئەمەش وایکردووە، حکوومەت سێ مانگی نێوان 15/03 بۆ 14/06 بە وەرزی قەدەغەکردنی ماسی دابنێت.
H.J