ده‌میرتاش: له هه‌ڵبژاردنی 31ی ئاداردا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سزا بده‌ن
ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی خۆكوشتن ببن

K24 – هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، داوای كرد، ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی خۆكوشتن ببن و له‌بری ئه‌وه، له هه‌ڵبژاردنی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سزا بده‌ن.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، گوتیشی: "له مێژووی توركیادا هیچ كاتێك سیاسه‌ت و ره‌وشت و میدیا وه‌كو ئێستا، بۆ ئه‌م ئاسته نزمه دانه‌به‌زیوون".
ده‌میرتاش، كه دوو ساڵ و نیوه له زیندانی ئه‌دیرنه‌یه. له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ماڵپه‌ڕێكی توركیی دایه‌وه. داواشی له ئه‌ندامانی "هه‌ده‌په" كرد، ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی خۆكوشتن ببن و له‌جیاتی ئه‌وه، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا (ئاكپارتی) و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركیا(مه‌هه‌په)، سزا بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "توركیا به هه‌ڕه‌شه و درۆ بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌بات، به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو نابن. باشترین به‌ڵگه‌ش، داهێزرانی باری ئابووریی توركیایه".
ئه‌م په‌یامه‌ی ده‌میرتاش له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ زیندانییەكی دیكەی مانگرتوو، له شاری "ماردین"ی باكووری كوردستان، كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
له‌و باره‌یه‌وه پەیامنێری "كوردستان24" راگەیاند، زیندانییەكی كورد بە ناوی "میدیا چنار"، ئەمڕۆ بە ئامانجی ئیدانه‌كردنی گۆشەگیریی سەر "عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان" و بەرەنگاربوونەوەی "ستەمكاری"ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، لە زیندانی شاری "ماردین"ـی باكووری كوردستان، كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.
زیندانییانی كورد له زیندانه‌كانی توركیادا، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری ده‌ستگیركراوی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ده‌ست پێ كردووه.
تا ئێستا چوار زیندانیی كورد، كه سێیان ئافره‌تن و یه‌كێكیان پیاوه، به هۆی مانگرتنی به‌رده‌وام، گیانیان له ده‌ست داوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، "پارتیی دیموكراتی گەلان رایگه‌یاند، بەرپرسیاریێتی ئەو زیندانییانەی لە چالاكیی مانگرتندان و گیان لە دەست دەدەن، لە ئەستۆی وەزیری دادی توركیایە.
"سزای تەمەللی"، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، لە دەستپێكی چالاكییەكانی مانگرتن لە خواردن، ئەوان وەك پارتێكی سیاسیی ناو پەرلەمان، داوا لە حكوومەت دەكەن، داواكارییە رەواكانی مانگرتووان جێبەجێ بكەن، بەڵام جێبەجێی ناكەن و ھەر رووداوێكی نەخوازراو، كە روودەدات، حكوومەت و بە پلەی یەكه‌م وەزیری داد، لێی بەرپرسن.
گوتیشی: "لە ھەڵبژاردنی 31ـی ئەم مانگەدا، تەواوی قەییوومەكان دەنێرینەوە ئەنقەرە".
بڕیاره له 31ی ئازار/ مارسی ئه‌مساڵدا، له توركیا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه بچێت.
هه‌ده‌په، وه‌ك ركابه‌ری سه‌ره‌كیی ئاكپارتی، له شاره‌كانی باكووری كوردستان به‌شداریی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌كات.
له دوو ساڵی رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی كوردیان له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كان دوورخسته‌وه و له جێگه‌یاندا كه‌سانی دیكه‌یان به ناوی "قه‌ییووم" دامه‌زراندووه.
ئ.ر