بەشێکی پردی دەربەندی رانیە داڕما
بە هۆی بارینی بەخوڕ
K24 – رانییه:
بە هۆی بارانێكی بەخوڕ، بەشێکی لێواری پردی دەربەندی رانیە داڕما. بەڕێوبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕینیش شوفێرانی ئاگادار كردهوه، كه بهكارهێنانی ئهو پرده جێی مهترسییه.
لە روونکردنەوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین، شۆفێران لە مەترسیی نزیکبوونەوە لەو بەشەی لێواری پردەکە، ئاگادار كردهوه و رایگهیاند، "دوابەدوای سەردانی مەیدانی تیمێکی هونەری لە ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ پردی دەربەند، ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینهوه، خۆیان لە نزیکبوونەوە و وەستان لە لێواری ئەو شوێنەی، کە داڕماوە و دیاریمان کردووە، بپارێزن، تا ئهوكاتهی تیمەکانمان چارەسەری گونجاوی بۆ دەکەن".
پردی دەربەند ئەگەرچی رێگای هاتووچۆی دەیان گوندی ناوچەکانی "بنگرد" و "مەرگە"یە بەڕووی رانیەدا. هاوكات وەک ناوچەیەکی گەشتیاریش بۆ پەڕینەوە لەم بەر و ئەوبەری دەربەندی ڕانیه، گەشتیاران سوودی لێ دەبینن.
