هۆكاره‌كانی دروستبوونی لافاو له هه‌ولێر بزانه
K24 - هه‌ولێر:
ساڵانه به هۆی بارانی به‌خوڕ، له هه‌ندێك شوێنی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، ئاو كۆده‌بێته‌وه و لافاو هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌ندازیارێكیش به شێوه‌یه‌كی زانستی، هۆكاری هه‌ستانی لافاوی روون كردووه‌ته‌وه.
ئه‌ندازیار ئه‌ندام موحسین گه‌ردی، پشتی به چه‌ند داتا و زانیارییه‌ك به‌ستووه، كه هۆكاری هه‌ستانی لافاوه‌كه روون ده‌كاته‌وه، بۆ نموونه، رێژه‌ی باران بارین، له كاتژمێرێك تا 24 كاتژمێر و مانگانه‌ش.
وه‌ك ئه‌و ئه‌ندازیاره روونی كردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی داتای ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم له ساڵی 2015، دانیشتووانی هه‌ولێر 2 ملیۆن و 9 هه‌زار و 637 كه‌س بووه و دانیشتووانی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێریش 930 هه‌زارو 389 كه‌س بووه.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی هه‌ولێر
له رووی تۆپۆگرافی و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی شاری هه‌ولێر، ئه‌و ئه‌ندازیاره روونی ده‌كاته‌وه، پارێزگای هەولێر بە شێوەیەکە، تاوەکو بەرەو باکوور و باکووری رۆژئاوای شارەکە بڕۆین، به‌رزییه‌كه‌ی له ئاستی رووی ده‌ریاوه زیاتر ده‌بێت و تا ده‌گاته 3 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریا.
ئه‌ندازیاره‌كه بڕی پێوانه‌ی باران و رێژه‌كه‌ی روون كردووه‌ته‌وه، كه له هه‌ندێك شوێنی پارێزگای هه‌ولێر، ساڵانه هه‌زار و 300 ملم باران ده‌بارێت، به‌ڵام له هه‌مان ساڵدا له ناحیه‌ی قوشته‌په، ئه‌و رێژه‌یه ده‌گاته 350 ملم، هه‌رچی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێریشه، 442 ملم بارانی لێ باریوه، له كاتێكدا، به‌رزیی شاره‌كه له ئاستی رووی ده‌ریا ده‌گاته 42 مه‌تر، ئه‌و داتایه‌ش له ساڵانی 2001 تاكو 2006 تۆمار كراون.
رێژه‌ی بارانبارین
سه‌باره‌ت به هۆكاری هه‌ستانی لافاو له سه‌نته‌ری هه‌ولێر، ئه‌ندازیاره ئه‌ندام گه‌ردی روونی كردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی داتای بارانبارینی ساڵانه و مانگانه و رۆژانه، له وێستگه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر، له ساڵی 1992 تاكو 2018، رێژه‌ی بارانبارین گۆڕانكاریی زۆر به‌سه‌ردا هاتووه.
وه‌ك له داتاكان خراوه‌ته‌ڕوو، ساڵی 2018، زۆرترین رێژه‌ی باران باریوه، كه نزیكه‌ی 720 ملم بووه، ساڵی 1999ش كه‌مترین رێژه تۆمار كراوه، كه ته‌نها 225 ملم بووه، زۆرترین بڕی بارانیش، كه له رۆژێكدا، واتا 24 كاتژمێر باریبێت، 103 ملم بووه، كه له 3ی شوباتی 2006 بووه.
بارانی به‌خوڕ
ئه‌ندام گه‌ردی روونی كردووه‌ته‌وه، له نێوان ساڵانی 1992 تاكو 2018، چه‌ندین جار بارانی به‌خوڕ تۆمار كراون، بۆ نموونه (51، 55، 57، 67، 71 و 75 ملم) تۆمار كراون، به‌ڵام له ساڵ و رۆژی جیاوازدا بووه، به گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندازیاره، ئه‌و رێژه‌یه به‌رچاوه و زۆره، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێت شیكردنه‌وه بۆ داتاكانی بكرێت، كه له چ كاتێك و له چه‌ند كاتژمێر باریون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بارانبارین له كاتژمێرێكدا، له‌نێوان ساڵانی 2008-2018، زۆرترین رێژه تۆمار كراوه، كه 6.18 ملم بووه له كاتژمێرێكدا، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره و به بارانی به خوڕ و لێزمه پێناسه بكرێت.
ئاماژه به خاڵێكی دیكه‌ی سه‌ره‌كیش ده‌كات، كه ده‌بێت بزانرێت زۆرترین بڕه باران له كاتژمێرێكدا، چه‌ند به‌رده‌وام بووه و ئه‌و بڕه بارانه چه‌ندی خایاندووه. ئاشكراشی ده‌كات، ئه‌و جۆره بارانه له‌و ماوه‌یه‌دا، هیچیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته كاتژمێرێك.
هۆكاره‌كانی لافاو
ئه‌ندام گه‌ردی، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، دوای شیكردنه‌وه‌ی داتاكان و جۆر و بڕ و چه‌ندێتی باران له هه‌ولێر، ئێستا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر بارانی به خوڕ، رێژه‌كه‌ی بگاته 12 تاكو 20 ملم له كاتژمێرێكدا، ئه‌وا لافاو دروست ده‌بێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئه‌ندازیاره روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و بڕه بارانه زۆره، به‌ڵام نابێت ببێته هۆكاری هه‌ستانی لافاو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له چه‌ند خاڵێكدا، هۆكاره‌كانی روون كردووه‌ته‌وه.
1- بەشێوەیەکی گشتی، هەڵکەوتەی تۆپۆگرافیی سەنتەری پارێزگای شاری هەولێر فلاتە، یاخود تەختە.
2- رێژەی گەشەسه‌ندنی زۆرە، بەتایبەتی لە دوای ساڵی 2003، کە وای کردووە جۆری زەوییەکە بگۆڕێت، لە جۆری سروشتی بۆ جۆری دیكه. بۆ نموونە: کۆنکریت و قیر و... هتد، کە ئەمە وا دەکات ئەو بارانەی دەبارێت، راستەوخۆ کۆببێتەوە و لەسەر زەوی بڕوات. کە لە رابردوودا بەشێکی بارانەکە بە چەند شێوازێک کەم دەبووەوه. بۆ نموونە: وەستان لەسەر دار‌و گەڵا و گژوگیا، هەڵمژینی بەشێکی باران لە لایەن چینی یەکەمی زەوی (خۆڵ).
3- داخستن، یان بچووککردنەوەی هەموو ئەو کەناڵ و رووبار و رێڕەوە سروشتییە کاتییانەی ئاو، بە هۆی گەورەبوونی شار، ئەمەش وادەکات لەکاتی باران باریندا، ئاو رێرەوی نوێ بۆ خۆی دروست بکات، یاخود لە چەند شوێنێکی دیاری کراو کۆببێتەوە. هەروەها بەشێکی دیكه‌ی ئەم کەناڵ و رووبار و رێڕەوە سروشتییە کاتییانە، لە کاتی باران باریندا، ئاو لە دەرەوەی سەنتەری شار دەگوازنەوە بۆ دەرچەی کۆتایی، بەڵام کە ئێستا بەربەست دروست بووە لە بەردەمیان و رێرەوی نوێش دروست نەکراون، بۆیە ئاوی بارانەکە کێشە دروست دەکات، هەروەکو ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت.
4- سیستەمی ئاوەڕۆی هەولێر کۆنە، تێروتەسەل نییە، (لێرەدا مەبەست ئەوەیە، کە سیستەمەکە لە هەموو شوێنێکی شار نییە و به ته‌واوه‌تی پێکەوە بەستراو نییە)، بە شێوەیەکی زانستی بنیات نەنراوە، چاكکردنەوەی بەردەوامی لەسەر نییە، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، کە خاڵە لاوازەکان دیاری نەکراون، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زانستی چارەسەر بکرێن. بۆ نموونە، تاوەکو ئێستا شاری هەولێر (IDF)، کێرڤی تایبەت بە خۆی نییە، بۆئەوەی لەسەر ئەم بنەمایە دیزایین بکرێت.
5- ئەم بەشەی سیستەمی ئاوەڕۆ ناتوانێت ئەو ئاوەی، کە لە ئەنجامی باران باریندا دروست ده‌بێت، بە شێوەیەک بگوازێته‌وه، کە (overflow) دروست نەبێت.
6- نەبوونی هۆشیاریی تەواو لەلایەن هاونیشتمانیان بۆ پاراستن و پاکڕاگرتنی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ، کە زۆربەی جار بۆڕی و مەنهۆڵ و چاڵی وەرگرتن، پڕن لە جۆرەها پیسیی و خاشاک، کە دەبنە بەربەست لەبەردەم جووڵەکردنی ئاو بە شێوەیەکی ئاسایی و خێرا.
ئ. م