زمانی کوردی دەبێتە وانەیەکی فەرمی قوتابخانەکان لە ویلایەتێکی ئەمەریکا
ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد نین ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی شاری ناشڤیڵی پایته‌ختی ویلایه‌تی تێنیسی، زمانی كوردی هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی ئیسپانی و فه‌ره‌نسی و چه‌ند زمانێكی تر، ده‌بێته وانه‌یه‌كی فه‌رمی.
به‌رنامه‌ی كار و پلانی خوێندنی زمانی كوردی له قوتابخانه‌كانی ویلایه‌تی تێنیسی له ئه‌مه‌ریكا پێ ده‌نێته قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو، سه‌رپه‌رشتیاران و ڕێكخه‌رانی ئه‌م پڕۆگرامه‌ش گه‌شبینن له ساڵی داهاتوو له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی شاری ناشڤیڵی پایته‌ختی ویلایه‌تی تێنیسی، زمانی كوردی هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی ئیسپانی و فه‌ره‌نسی و چه‌ند زمانێكی تر، ببێتە وانه‌یه‌كی فه‌رمی خوێندن و نمره و كرێدیتی بۆ هه‌ژمار بكرێ.
له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ران و سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م پڕۆگرامه دا، ویڵ پینگستن به‌رپرسی به‌شی باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی قوتابخانه‌كانی ناشڤیڵ بۆ كوردستان24 دوا و رایگەیاند: "نەک ته‌نیا قوتابییه كورده‌كان، به‌ڵكوو چەندین ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وانیتریش كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد نین، ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن بۆ خوێندنی وانه‌ی زمانی كوردی".
H.J