راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی: هێشتا ئیمپراتۆرییه‌ته داراییه‌كه‌ی داعش نه‌ڕووخاوه
رێكخراوه‌كه خاوه‌ن سه‌دان ملیۆن دۆلاره

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری "ذه ئه‌تلانتیك"ی ئه‌مه‌ریكی، دوای تێكشكاندنی داعش له دوایین پێگه‌ی خۆیدا له باغۆزی سووریا له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده وه، به‌ڵام هێشتا رێكخراوه‌كه "ئیمپراتۆرییه داراییه‌كه"ـی ماوه.
ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، له به‌یرووته‌وه، نووسینگه‌ی تایبه‌تی حه‌واڵه‌كردنی پاره هه‌یه، كه به‌بێ هیچ فیلته‌رێك پاره حه‌واڵه ده‌كرێت، مه‌رجیش نییه ته‌واوی ئه‌و پارانه‌ی له‌وێوه حه‌واڵه ده‌كرێن، ناشه‌رعی و نایاسایی بن، هه‌ندێك له‌وان كرێكاری سوورین و له‌ده‌ره‌وه پاره بۆ ئه‌وێ ده‌نێرن كه نزیكه له سووریا و ده‌توانرێت له‌وێ به ئاسانی پاره‌كانییان بنێرنه‌وه ماڵه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به گوێره‌ی شاره‌زایان، رێكخراوه‌كه خاوه‌ن سه‌دان ملیۆن دۆلاره و هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو سامانه‌ش، مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه‌كه زیاتر ده‌كات، ئه‌گه‌رچی ئێستا هیچ پێگه‌یه‌كیان نییه.
بوونی ئه‌و پێگه داراییه به‌هێزه، ده‌رچه‌یه‌كی فراوانتر به‌رووی رێكخراوه‌كه‌دا ده‌كاته‌وه، كه ئێستا ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدایه گرووپه‌كه له رووی داراییه‌وه لاواز بكات.
كۆتاییهاتنی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی و رووخاندنی "خه‌لافه‌تی داعش"، بووه‌ته شمشێرێكی دوولا، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی قه‌تیسكردن و گوشارخستنه‌سه‌ر رێكخراوه‌كه‌یان هه‌یه.
له‌لایه‌ك رووخانی دراماتیكی رێكخراوه‌كه و تێكشكانی، وایكردووه چیدیكه نه‌توانێت باج و سه‌رانه له خه‌ڵكه ژێرده‌سته‌كه‌ی وه‌ربگرێت، به هه‌مان شێوه ناتوانێت كۆنتڕۆڵی بیره نه‌وته‌كان بكات و داهاته‌كه‌ی بۆ خۆی ببات.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له‌ده‌ستدانی ئه‌و خاكه‌ی له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوه‌كه، خه‌رجییه‌كی زۆری بۆ داعش گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه بۆ "دامه‌زراندنی ئه‌و خه‌لافه‌ته خه‌رجی ده‌كات"، له بری ئه‌وه، ئه‌و داهاته‌ی خۆی بۆ "ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ته‌رخان ده‌كات".
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه نه‌یویستووه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاندووه، جموجۆڵی ئێستای گرووپه‌كه، هاوشێوه‌ی جموجۆڵی قاعیده‌یه له عێراق و چیدیكه پێویستی به‌و سه‌رچاوانه‌ی داهات نییه كه پێشتر پشتی به‌ستوون.
ئێستا داعش له رێگه‌ی جیاوازتره‌وه ده‌یه‌وێت داهات په‌یدا بكات، پێشتریش له هه‌ولێر و به‌غداش، چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تی كاركردن و بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركراون.
ئ. م