ئاگاداریێك بۆ دانیشتوانی دهوروبهری زێی بچووك
بهردانهوهی ئاو له ئێران كێشه بۆ پلانهكانی بهنداوی دووكان دروست دهكات
K24- تهقتهق:
بەردانەوەی ئاوی زێی بچووك لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانهوه، بەنداوی دووکان لە پڕبوون نزیکتر دەکاتەوە و کێشەش بۆ بەرنامە و پلانی بەڕێوبەرایەتیی بەنداوی دووکان دروست دەکات، له بارهی مهترسییهكانیشیهوه هۆشداری دهدرێته هاووڵاتیان.
لهم بارهیهوه بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق داوا لە هاووڵاتیان، جوتیاران و خاوەن پڕۆژە گەشتیاری و پەلەوەرییەکان، خاوەنی پڕۆژهی بهخێوكردنی ماسی، کانەکانی چەو و لم لە سنووری هەردوو ناحیەی ئاشتی و تەقتەق دەکات، ئاگاداری خۆیان بن و کەلوپەلەکانیان لە دەوری زێیەکە دوور بخەنەوە.
عومەر ئەحمەد، بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق لە بڵاو کراوەیەکدا ئاشكرای كرد، بڕیاره کاتژمێر (۷) ی بەیانیی ڕۆژی پێنج شەمە ۲۸ ی ۳ ی ۲۰۱۹، بڕێکی دیكهی ئاوی دەریاچەی دووکان بەربدرێتەوە، بەو شێوەیەش ئاوی زێی بچووك، کە بەناو شارۆچکەی تەقتەقدا تێدەپەڕێت، نزیکەی یەک مەتری دیكه بەرز دەبێتەوە۰
ئاماژهی بهوهش دا، لەلایەن بەڕێوبەری گشتیی بەنداوەکان و بەڕێوبەری بەنداوی دووکان، لەبارەی بەردانەوەی زیاتری ئاو لە بەنداوی دووکان ئاگادار کراونەتەوە.
پێشتریش محمد تاهیر، بەڕێوبەری بەنداوی دووکان له لێدوانێكدا به کوردستان ۲٤ ی ڕاگەیاندبوو، بەردانەوەی ئاوی زێی بچووك لەلایەن ئێرانهوه، کێشە بۆ پلانەکانی ئەوان دروست دەکات و باش نابێ، چونکە بە هۆی زۆریی باران بارین، لە کۆی 7 ملیار مەتر سێجای ئاوی بەنداوەکە، ئێستا کەمتر لە نیو ملیار مەتر سێجا ماوە بۆ پڕبوونی بەنداوەکە.
H.B