جارێكی دیكه شهقامی ئیسكان له ههولێر ههڵدهكهندرێتهوه
كاسبكارانی ئهو شهقامه نیگهرانن
K24- ههولێر:
دوای خهرجكردنی نیو ملیۆن دۆلار لە نۆژەنکردنەوەی شەقامی ئیسکان، سەرلەنوێ شەقامەکە ھەڵدەکۆڵدرێتەوە، کاسبکارێکیش کە ساڵانێکە لەو بازاڕە کار دەکات دەڵێتك "ئەو دارانەی کە بریاربوو لەو شەقامە بچێندرێن, گۆریویانن". به قسهی ئهو كاسبكاره، پێیان گوتوون دارەکان بۆیە گۆڕاون، بۆ ئەوەی سوود لە بەری دارەکان وەربگیرێت.
رێباز جهمال، كاسبكارێكی ئهو شهقامهیه و دهڵێت: "لهوه نیگهرانین كه جارێکی دیکە شەقامی سەرەکیی بازەڕەکە ھەڵکۆڵدرێتەوە، چونکە لە کاتی نۆژەنکردنەوەکە، ٦ مانگ کاروکاسبیان وەستاندین، هاوكات سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر، بەڵام شەقامەکە بە کۆمەڵێك کەم و کورتی کراوهتهوه".
لهكاتێكدا چاوەرێ دەکرا گۆڕانکاریی نوێ لە شەقامەکەدا بکرێت، بەڵام وەك نیار عوزێری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر باسی لێوە دەکات، لە شوێنی نەھێشتنی کەم و کورتیی ئەو بازاڕە میللییە، کۆمەڵێك کێشەی دیکەی بۆ زیاد کراوە.
زانیارییەکان ئاماژه بهوه دهكهن، لە چەند رۆژی داھاتوودا، بە بیانووی کێشەی ئاوەڕۆ، جارێکی دیکە مەترێك له شەقامی ئیسکان ھەڵدەکۆڵدرێتەوە، چونکە لە کاتی دانانی ئاوەڕۆی شەقامەکە, جێبەجێکارانی پڕۆژەکە بیریان چووە، بۆڕیی تایبەت لەناو ئاوەڕۆکە دابنێن، ئەمەش ھۆکارێکە کە ئاو لە شەقامەکە کۆببێتەوە و ھیچ جیاوازیەکی لەگەڵ پێش نۆژەنکردنەوە پێوە دیار نەبێت.
H.B